کۆبانی

وەرن با مناڵانی کۆبانی لە بیر نەکەین

 

کۆمەڵەی زارۆک ‌پەروەرانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە ‌دەرونیە‌کانی مناڵانی کارەساتی کۆبانی، هەستاوە بە دانانی ژورێک لە ناو کەمپەکانی باشوری کوردستاندا‌

ئەم پڕۆژەیە بە یارمەتی پشتیوانێکی رێکخراوەکەمان کە پسپۆڕە لەم بوارەدا، بەناوی بەرێز دوکتۆر عبدولباقی مایی، دانیشتوی وڵاتی سوید، رێك ‌ئەخرێت. بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی ئەم پروژەیە چاوەڕوانی یارمەتیەکانی ئێوەی مناڵپارێزین

ئێمە له‌ ئه‌وه‌ڵین دەرفەتدا بە بەڵگە رێژەی پارەی سەرفکراو ئەخێنە ‌روو

 

کۆمەلەی زارۆک‌پەروەرانی کوردستان

 

بانکگیرۆ: ٥٦٩٣-٥٤٢٢

 

٠٦-١١-٢٠١٤

ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هه‌نگاو و به‌ هه‌نگاوی پرۆژه‌ی: وه‌ررن با مناڵانی كۆبانی له‌بیرنه‌كه‌ین

 

تازه‌ترین چالاكی له‌ سه‌ره‌وه

 

بۆ ڕای گشتی

 

كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان به‌ خۆشحاڵێوه‌ رایده‌گه‌ێنێت كه‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ده‌رونی ٩ منداڵی تری ده‌ست پێكردوه

لێره‌دا كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سوپاسی حه‌مو پشتیوانان ده‌كات،‌ بێ یارمه‌تی ئه‌وان ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌م ده‌بوو

 

بەداخەوە رێژەێکی زۆر لە مناڵانی ناو کەمپەکانی باشوری کوردستان بە هۆی کارەساتی شەرەوە دوچاری قەیرانی دەرونی هاتوون و پێویستیان بە ئاوڕدانەوەێکی خێرا و دڵسۆزانەیە . کۆمەڵەی زارۆک‌پەروەرانی کوردستان لە زستانی پارەکەوە، لەم بوارەدا بە پێی توانای خۆی، خەریکی چالاکییە، هەرئێستا دەستەێک لەم مناڵانە بە هیمەتی پشتیوانانی رێکخراوەکەمان لە ژێر چاوەدێری پسپۆڕانی دەرون ناسدا خەریکی معالەجەن . سەدها مناڵ لە نٶبەدان ، بۆ بەرەوپیری چوونی ئەم خۆشەویستانە ،پێویستیمان بە هاریکاری و پشتیوانی ماڵی ئێوەیە بە تەرخانکردنی مانگانە سەد کرون ئەتوانیین پێکەوە ، پۆل پۆل لەم مناڵانە ، بگەڕێنینەوە ناو دونیای مناڵیان و لە بەشێک لە ئاکامەکانی ئەم شەرە نگریسە رزگاریان کەین

هاونیشتیمانانی به‌رێز یارمه‌تیدان به‌ منداڵانی لێقه‌وماو ئه‌ركێكی ئینسانیه پشتمان بگرن بەڵێنتان پێ ئەدەین بەوپەڕی دڵسۆزیەوە هەڵگری متمانەتان بین

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

* * *

 

وێنه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتو له‌ مناڵانی كاره‌ساتی كۆبانی له‌ یه‌كێك له‌ دیوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌ران

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

* * *

 

١١-٢٠١٤

کۆمەڵەی زارۆک ‌پەروەرانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە ‌دەرونیە‌کانی مناڵانی کارەسات كۆبانی كه‌مپه‌ینی وه‌رن با مناڵانی كۆبانی له‌ بیر نه‌كه‌ین ده‌ست پێكرد. له‌ مانگی ١١ ی ٢٠١٤ توانیمان ٢٠٠٠٠ كرۆن بۆ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌و كامپه‌ینه‌ بنێرینه‌وه

 

* * *

 

كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌ران سوپاسی ئه‌و به‌رێزانه‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا به‌ ده‌نگ ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌وه‌ هاتوون. ئه‌و به‌رێزانه‌ بریتین له‌

 

هه‌ڵاڵه‌ قازی، خالید تیكانته‌په‌، سیروان بەرزەنجە، ره‌حیم ئه‌میری، رووپاك مورادره‌سوڵی، سالار نوروێژ، عەلی یوسفنژاد، رووناك گۆده‌رزی، مێهدی كاكه‌ی، مه‌سعوود شه‌مسی،کوردۆ رحیم, چالاك ئه‌میری، ماهنووش هه‌باشیان، قەهار جە‌بار، وریا گەیلانی، سارا زه‌رمانی, دەخیلەی دوکانی بەڵێن، دەخیلەی دوکانی عومران، جه‌عفه‌ر تیكانته‌په، ئه‌سمه‌ر مه‌ماری، تاهیر یوسف, ناسر موحه‌ممه‌دزاده‌، قادر نە‌غەدە، موراد كاوه، ره‌حمان شكاك، ئه‌میر قازی‌، ئالان موستەفا‌

 

 

* * *

 

From: abdulbaghi.ahmad@neuro.uu.se

To: j_tekan@hotmail.com

Subject: SV: SV: SV:

Date: Sat, 15 Nov 2014 16:08:47 +0000

 

سلاو کاک جەعفەر

 

كەمپی یەکەم کە روژی ١١/٧ چوینە ناوی لە قوشتەپەیە، ١٥ کم لە باشوری هەولێر

١٦ مندال بەشداربون، ٨ لەوان پێویستی بە چارەسەری دەرونی هەیە، تیمەکەمان خەریکە جێکایان بو پەیدا ئەکات بە ئەوەی چارەسەریان بو پەیدا بکەن.

وێنەی ئەوانەی قەبولیان کرد لە لاپەری ساخلەمخانا مەتین لە فێسبوک دامناون

 

سەبارەت بیوگرافی چەند منالێک هەول ئەدەینن لە منالەکان و دەیکوباوکیان بپرسین.

 

وێنەی خوم لەگەل منالانی کەمپی قوشتەپە

لە فێسبوک هەن

 

هندێک لە ئەندامانی تیمەکانمان حزناکەن ناوو وەنەیان بەکەس بدەین. بەلام هندێکی تر قەبول ئەکەن و لە وێنەکانی فێسبوک دیارن

 

ىەپێی پلانەکەمان هەر یەک لەو کەسانەی فردەکەی دەتوانێ ٣٠ کەسی تر فێربکەت لە بو ئەوەی هەر یەک لەوان ٣٠ منال لە خولەکان بەشدار بکەن. تا ئێستا ٤ کەس فێرمان کردون بو منالانی پەنابەرانی هەولێر، ٢ لەوان لە گەل منالانی کوبانێ خەریکن، یانی هەتا ١٨٠٠ منالی کوبانێ لە هەولێر دەگرێتەوە.

 

روژی چوارشەمە نیازمان وایە سەر لە منالانی کوبانێ لە کەمپی گویلان سەربە دهوک بدەین و راپۆرتیکتان پێئەدەین کە گەراینەوە.

 

بەکورتی باس و وێنەکانی ئەندامانی تیمەکانمان لە لاپەرەکەی ساخلەمخانا مەتین هەیە. دەتوانین دوای کە ئیشەکانمان رێکدێخین ارمی رێخراوەکەتا لە گەل وێنەکانمان دیاربن.

 

با جارێ پروژەی هەماهەنگی یەکەممان بەکوتایی بێنین ئنجا باس لە بەردەوامبون دەکەین.

 

بمینن بەخێرو خوشی

 

براتان

د. عبدالباقی مایی

 

From: abdulbaghi.ahmad@neuro.uu.se

To: j_tekan@hotmail.com

Subject: SV: SV:

Date: Sun, 9 Nov 2014 06:53:15 +0000

 

Sopas kak Jafar,

 

Key pareke geyîşt agadartan ekem.

 

Rojî Eynî 7/11 xopexş tîmêkî pizîşk ke le rojî Pênşembî 6/11 le Xestexaney Swêdî Taybet le Hawlêr fêrim kirbun, choyn bo serdanî penaberanî Kobanî le kempî Qoştepe. Do grupî minalanî kiç u kor têkel çareserî deronî qeyran bo kird. Dwênê rojî Şeme 8/11 her le Xestexaney Swêdî Taybet le Hawlêr carêkî tir komboyn u raportî îşekanî le gel mnalanî Kobanî basman kird u biryarman da ew minalanî nîşanî alozî deronî hebun le ser pizîşkekan dabeş kiran bo chreserkirdin. Mesrefî hatochoy tîmekan legel kirînî kelopel u diyarî bo mindalanî Kobanê le parekey Komeley Zarokperweranî Kurdistanewe de birîn.

 

Êsta le Duhokim u nîyazim eweye heman şit bo minalanî Kobanî le Duhokîş bi keyn. Herweha hewil edem jorêkî çareserî deronî minalan bew pareye bo minalanî Kobanî techîz bi keyn u xebertan pê edeyn.

 

Tikaye serdanî laperekey Saxlemxana Metin biken bo agadarî zortir.

 

Le gel rêz u slaw

 

Biratan,

Dr Abdulbaqî Mayî

 

Från: jafar [j_tekan@hotmail.com]

Skickat: den 8 november 2014 21:47

Till: Abdulbaghi Ahmad

Ämne: RE: SV:

 

بەرێز کاکە عبدولباقی،

بە هێوام لەش ساغ وشاد وسەرکەوتووبیت لە ئەرکە پیرۆزە‌کانتاندا.

بە پێ بڕیاری نێوانمان ئەوا (٢٠٠٠٠) کرۆن رژایە حسابی بانکەکەتانەوە.ئێمە چاوەڕوانی تەماسی جەنابتان ئەبیین.

 

 

لە لایەن کۆمەڵەی زارۆک پەروەرانی کوردستانەوە

جەعفەر تیکان‌تە‌پە ٨/١١/٢٠١٤

 

 

From: abdulbaghi.ahmad@neuro.uu.se

To: j_tekan@hotmail.com

Subject: SV:

Date: Tue, 4 Nov 2014 21:50:52 +0000

 

سوپاس کاک جەعفەر بو باوەریتان

 

هەول ئەدەم ئەو پارەی ئێوە لە خزمەتی چارەسەری دەرونی منالانی پەنابەری کوبانی لە کوردستانی باشور بەکاربێنم، وەک راخستنی ژوری چارەسەری دەرونی و پێویستیەکانیان.

 

دوای کە هەمو پارەکە سەرفکرا راپۆرتێکتان بو دەنێرم لە سەر چونیەتی سەرفکردن.

 

ئیتر بمینن بە خێر وخوشی

 

براتان

د. عبدالباقی مایی

 

 

Från: jafar [j_tekan@hotmail.com]

Skickat: den 4 november 2014 21:52

Till: Abdulbaghi Ahmad

Ämne:

 

کۆمەلەی زارۆک پەرۆەرانی کوردستان بری /٢٠٠٠٠/ کرۆن بە مەبەستی چارەی دەرۆنی منالانی کۆبانی ئە نێرێتە خزمەت کاک دۆکتۆر عبدۆلباقی مایی.

بەر پرسی کۆمەلەی زارۆک پەرورانی کوردستان جەعفەر تیکان‌تەپە ٦/١١/٢٠١٤