چالاكیه‌كان

 

 

 

یارمه‌تی

له‌ مانگی مارسی ٢٠١٥ دا كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان توانی ٥٠٠٠ كڕۆن بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز كاك سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند، سه‌رۆكی مافی مرۆفی كوردستان، بنێرێته‌وه‌‌.

 

 

 

 

 

* * *

 

 

١-٢٠١٤۱

راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی وەرن با مناڵانی کۆبانی لە بیر نەکەین

 

کۆمەڵەی زارۆک ‌پەروەرانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە ‌دەرونیە‌کانی مناڵانی کارەساتی کۆبانی، هەستاوە بە دانانی ژورێک لە ناو کەمپەکانی باشوری کوردستاندا‌

ئەم پڕۆژەیە بە یارمەتی پشتیوانێکی رێکخراوەکەمان کە پسپۆڕە لەم بوارەدا، بەناوی بەرێز دوکتۆر عبدولباقی مایی، دانیشتوی وڵاتی سوید، رێك ‌ئەخرێت. بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی ئەم پروژەیە چاوەڕوانی یارمەتیەکانی ئێوەی مناڵپارێزین

 

ئێمە له‌ ئه‌وه‌ڵین دەرفەتدا بە بەڵگە رێژەی پارەی سەرفکراو ئەخێنە ‌روو

 

* * *

٠٥-٢٠١٤

 

 

 

 

 

 

كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌ران توانی بۆ دووهه‌مین جار یارمه‌تی بنێرێته‌وه‌ ماڵباتی کاک سه‌دیقی که‌بودوه‌ند، ئه‌و جاره‌یان مانگی پێنجی ٢٠١٤ تواندرا ٦٠٠٠ كرۆنی سوئێدی كۆبكرێته‌وه و بنێردرێته‌وه

 

 

* * *

 

٠٥-٢٠١٢

 

 

مانگی پێنجی ٢٠١٢ کۆمه‌ڵه‌ی زارۆک په‌روه‌رانی کوردستان، به پشتیوانی چه‌ند به‌رێزێکی به‌سۆز، توانی ١٠٠٠٠ کرۆن کۆ بکاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی کیمیا ده‌رمانی کوری زۆر به‌رێز و فیداکار و زیندانی سیاسی کاک سه‌دیقی که‌بودوه‌ند. خه‌لکی کورد شانازی ده‌کات به‌ که‌سایه‌تی وێنه‌ی که‌بودوەند و هاوکات هه‌ستی به‌رپرسیاری ده‌کات له‌ رۆژیکی وادا

 

 

* * *

 

١٤-٠٩-٢٠٠٩

 

کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌رانی کوردستان- نۆروێژ

 

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦دا به‌ پێشنیاری به‌ڕێز کاک جه‌حفه‌ری تیکانته‌په‌ له‌ نۆروێژ دامه‌زراوه‌. ئێستا ئه‌رکی ئه‌م به‌شه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌رانی کورد له‌سه‌ر شانی ئه‌م دو که‌سه‌یه‌:

 

١ - فروزان که‌ریمیزاد

٢ - خالید ره‌شیدپور

 

تا ئێستا واته‌ مانگی ٩ ی ئه‌مساڵ( ٢٠٠٩) ١٨ پشتیوانمان هه‌یه‌ که‌ ٢٠ مناڵیان داڵده‌ داوه‌

 

له‌ مانگی ٧ دا ١١٤٠٠ کرۆنی نۆروێژ که‌ به‌ حسابی ئه‌و کاته‌ کردیه‌ ١۶۹٨۶۰۰ بۆ ١٩ منداڵ له‌ جێیه‌ک و ١٢٠٠ کرۆنی نوروێژ که‌ به‌حسابی ئه‌و کاته‌ کردیه‌ ١٧٨٨٠٠ بۆ ٢ مناڵی تر له‌ جێیه‌کی دیکه‌(بۆ شه‌ش مانگ) نێردرایه‌وه‌. که‌ هه‌ر مناڵه‌و مانگانه‌ نزیکه‌ی ١٥٠٠٠ تمه‌نی به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ که‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی داهاتودا یه‌ک ونیو به‌رابه‌ر زیاد ده‌کات )هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ له‌ حاله‌تێکدایه‌ که‌ هه‌مو پشتیوانه‌کان مانگانه‌ی خۆیان به به‌رده‌وامی وبه‌‌ رێکوپێکی بده‌ن، چون به‌داخه‌وه‌ چه‌ند که‌سێک هه‌ن که‌ له‌م باره‌وه‌ که‌مته‌رخه‌من و یارمه‌تییه‌کان به‌ به‌رده‌وامی به‌ ده‌ستمان ناگات، که‌ ئه‌م هه‌له‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانین تا لێره‌وه‌ تکایان لێ بکه‌ین که‌ له‌م باره‌وه‌ زیاتر هاوکاریمان بکه‌ن با ئێمه‌ش شه‌رمه‌زاری ئه‌و منداڵه‌ چاوه‌ڕوانانه نه‌بین(. هه‌نوکه‌ش ٦٣٦٩ کڕۆن له‌ حسابی مناڵه‌کاندا هه‌یه‌.

 

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م یارمه‌تییانه‌ له‌ رێگه‌ی کسانی دڵسۆز و جێ متمانه‌ راسته‌وخۆ ئه‌گاته‌ ده‌ست مناڵه‌کان و هه‌رله‌ رێگه‌ی ئه‌م که‌سانه‌شه‌وه‌ نامه‌، وێنه‌ی مناڵه‌کان،‌ ئه‌نجامی ئمتحانه‌کانیان و هه‌ندێ نه‌قاشی که‌ مناڵه‌کان خۆیان به‌ دیاری بۆ پشتیوانه‌کانی خۆیانی ئه‌کێشن به‌ده‌ست ئێمه‌ ئه‌گات و ئێمه‌ش ئه‌یگه‌ێنینه‌ ده‌ست پشتیوانه‌کان.

 

له‌ ساڵی ٢٠٠٨‌‌ دا فروزان له‌ نێوان سه‌ردانه‌که‌ی دا بۆ کوردستان سه‌ردانی یه‌ک یه‌کی مناڵه‌کانی کرد و له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌مویانی به‌سه‌ر کرده‌وه‌ و هه‌ندێ دیاری و پوڵ که‌ سه‌ره‌ڕای مانگانه‌ که‌ له‌لایه‌ن پشتیوانه‌کانه‌وه‌ ناردرابوو راسته‌وخۆ پێشکه‌شی مناڵه‌کانی کردو ته‌نانه‌ت فیلمێکی راپۆرته‌ هه‌واڵێشی وه‌ک دیاری له‌لایه‌ن منداڵه‌کانه‌و بۆ پشتیوانه‌کان هێناوه‌.

 

بۆ یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌ران له‌ نۆروێژ ده‌توانن له‌ گه‌ڵ فروزان به‌م شومارانه‌وه‌په‌یوه‌ندی بگرن

موبایل: ٩٧١١٥٩٩٦ - ٠٠٤٧

ماڵه‌وه‌: ٦٩٥١٠٧٥٢ - ٠٠٤٧

 

frozan70@yahoo.no : ئیمایل

پرۆتۆكۆلی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان

 

لێژنه‌ی كارگێری

 

 

* * *

 

 

كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان

 

پرۆتۆكۆلی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان

 

 

 

* * *

 

 

رێزگرتن

2007-10-08

شه‌یدا كیژۆله‌ێكی تازه‌لاوی هه‌ژاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ كه‌ زۆر ده‌میك بوو به هۆی ناله‌باری په‌نجه‌كانی ده‌ستێوه هه‌ستی به غه‌مێكی زۆر ئه‌كرد. هه‌مو ساتێك له‌ كۆڵان و مه‌كته‌ب دووره‌پارێز له منداڵانی تر ده‌سته‌كانی ئه‌شارده‌وه. دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له‌ خه‌سته‌خانه، كاتێك پرسیاری لێكرا: ئێستا چۆنی؟ به‌ پێكه‌نینه‌وه وتی ئیتر چیدی په‌نچه‌كانم ناشارمه‌وه. جێگای سرنجه كه كاك ره‌سووڵی ئاریا خه‌رجی خه‌سته‌خانه‌ی شه‌یدای وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌مه جگه‌ له‌وه‌ی كه ئه‌‌م به‌رێزه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ركی خه‌رجی مانگانه‌ی ده‌رس و مه‌كته‌بی یازده‌ مناڵی هه‌ژاری تریان له رێگای ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌سه‌ر شانه. كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان به‌م بۆنه‌وه رێز و حورمه‌تی خۆی ئاراسته‌ی كاك ره‌سووڵی ئاریا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌كات و ئاواتی له‌ش ساغی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازیت.

 

 

* * *

 

کۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان ٢٠٠٤٠٤٠١

رۆژی 01 ئاپریلـی 4002 كاتژمێری 14.00 - 18.00 ئه‌وه‌لین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان له‌ شاری Örebro له‌ وڵاتی سوئێد له‌ هۆڵی Hagagorden به‌ به‌شداری ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی پێكهات. دوای په‌سه‌ند كردنی رۆژه‌و، له‌ لایه‌ن به‌شداران و هه‌ڵبژاردنی دیوان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ كاره‌كان ده‌ستپێكرا