ماڵه‌وه‌

 

بۆ ڕای گشتی

 

كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان به‌ خۆشحاڵێوه‌ رایده‌گه‌ێنێت كه‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ده‌رونی ٩ منداڵی تری ده‌ست پێكردوه

لێره‌دا كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سوپاسی حه‌مو پشتیوانان ده‌كات،‌ بێ یارمه‌تی ئه‌وان ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌م ده‌بوو

 

بەداخەوە رێژەێکی زۆر لە مناڵانی ناو کەمپەکانی باشوری کوردستان بە هۆی کارەساتی شەرەوە دوچاری قەیرانی دەرونی هاتوون و پێویستیان بە ئاوڕدانەوەێکی خێرا و دڵسۆزانەیە . کۆمەڵەی زارۆک‌پەروەرانی کوردستان لە زستانی پارەکەوە، لەم بوارەدا بە پێی توانای خۆی، خەریکی چالاکییە، هەرئێستا دەستەێک لەم مناڵانە بە هیمەتی پشتیوانانی رێکخراوەکەمان لە ژێر چاوەدێری پسپۆڕانی دەرون ناسدا خەریکی معالەجەن . سەدها مناڵ لە نٶبەدان ، بۆ بەرەوپیری چوونی ئەم خۆشەویستانە ،پێویستیمان بە هاریکاری و پشتیوانی ماڵی ئێوەیە بە تەرخانکردنی مانگانە سەد کرون ئەتوانیین پێکەوە ، پۆل پۆل لەم مناڵانە ، بگەڕێنینەوە ناو دونیای مناڵیان و لە بەشێک لە ئاکامەکانی ئەم شەرە نگریسە رزگاریان کەین

هاونیشتیمانانی به‌رێز یارمه‌تیدان به‌ منداڵانی لێقه‌وماو ئه‌ركێكی ئینسانیه پشتمان بگرن بەڵێنتان پێ ئەدەین بەوپەڕی دڵسۆزیەوە هەڵگری متمانەتان بین

یارمه‌تی

 

له‌ مانگی مارسی ٢٠١٥ دا كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان ٥٠٠٠ كرۆنی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز كاك سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند، سه‌رۆكی مافی مرۆفی كوردستان، نارده‌وه‌.

واژۆ كردنی پرۆتۆكۆلی هاوبه‌ش

 

له‌ رۆژی ٢١\١٢\٢٠١٤ له‌ شاری دهۆك كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان بۆ گرفته‌ ده‌رونێكانی منداڵانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری دهۆك هه‌ستا به‌ واژۆ كردنی پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش ده‌گه‌ڵ ساخله‌م خانا مه‌تین و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك.

 

سه‌ردانی كه‌مپی شاریا

 

سه‌ردانی كه‌مپی شاریا له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستانه‌وه‌ له‌ رۆژی ١٩\١٢\٢٠١٤ دا.ئه‌و سه‌ردانه‌‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاوپێكه‌وتن ده‌گه‌ڵ منداڵانی پێویست به‌ چاره‌سه‌ری ده‌رونی لێبۆوه‌ ‌.

شنگال

 

كۆمه‌له‌ی زارۆك په‌روه‌ران بۆ یارمه‌تی مناڵانی كاره‌ساتی شنگال توانی له‌ مانگی سه‌پتامبه‌ری ٢٠١٤ دا تا ٧٠٠٠ كرۆنی سوئێدی ده‌رمان و پێداویستی گرنگ بنێرێته‌وه‌ كه‌مپه‌كانی باشوری كوردستان

سێمیناری ئۆره‌برو

 

سیمیناری كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌ران له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌شی چاره‌سه‌ری ده‌رونی زارۆكانی په‌نابه‌ر ده‌گه‌ڵ ساغله‌مانخانه‌ی مه‌تین رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ٠٧-١٢-٢٠١٤ له‌ شاری ئۆره‌برو به‌ به‌شداری به‌رێز دوكتور عه‌بدولباقی ماهی به‌رێوه‌ چوو

كۆبانی

 

کۆمەڵەی زارۆک ‌پەروەرانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە ‌دەرونیە‌کانی مناڵانی کارەساتی كۆبانی كه‌مپه‌ینی وه‌رن با مناڵانی كۆبانی له‌ بیر نه‌كه‌ین ده‌ست پێكرد. له‌ مانگی ١١ ی ٢٠١٤ توانیمان ٢٠٠٠٠ كرۆن بۆ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ بنێرینه‌وه‌

 

Copyright © All Rights Reserved